ئینگلتەراگرنگترین

ئەمشەو یاریزانێکی دیکەی مان یونایتد ماڵئاوایی لە ئۆڵدترافۆرد دەکات

Yariga App

یاریگا –

وادەی رۆیشتنی بە کۆمەڵی یاریزانانی مانچێستەر یونایتد تەواو نزیک بووەتەوە و ئەمشەویش، دوای رافایل ڤاران کە بە فەرمی رایگەیاند لە یانەکە دەڕوا، هاندەرانی مان یو ماڵئاوایی لە یاریزانێکی دیکەیان دەکەن وەک کۆتا یاریی خۆی لە ئۆڵدترافۆرد.

مان ویو لە یاریی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ میوانداریی نیوکاسڵی سەرسەخت دەکات کە ئامانجی هەردووکیان گەیشتنە بە پاڵەوانێتیەکی ئەوروپا دوای بێهیوابوونیان لە چامپیۆنزلیگ.

رۆژنامەنووس نێیڵ کوێستیس نووسەر لە رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمشەو ئارۆن وان بیساکا دەچێتە پاڵ رافایل ڤاران و ئانتۆنی مارسیاڵ بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد و هاندەرانیان.

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەیشی زانیوە کە تیشێرتێک چاپکراوە و ئامادەیە بۆ نێو یاریگا، کە وێنەی بیساکا و تاقانە جامەکەی کاراباوی لەسەر نەخشێنراوە و بەرز دەکرێتەوە.

ناوبراو تازە تەمەنی 26 ساڵە، بەڵام وا دیارە چیتر لە پلانەکانی مانچێستەردا نەماوە.

بیساکا لە هاوینی 2019 بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند رلە کریستاڵ پاڵاسەوە رووی کردە مانچێستەر یونایتد کە بەهای گواستنەوەکەی کردی بە شەشەم گرانترین بەرگریکار، هەروەها گرانترین یاریزانێکی ئینگلیزی کە هیچ یاریەکی بۆ هەڵبژاردەکە نەکردبێت.

لەگەڵ یونایتد خاوەنی تاکە نازناوێکی کاراباوە لە 2022-20223.

بابەتی زیاتر

Back to top button