ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس داوایەک لە بێڵینگهام دەکات

''تکایە گۆڵ بکە''

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید لە دوای یارییەکەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، داوایەک لە جود بێڵینگهام دەکات.

تەنیا دوو یاری بۆ کۆتایی ئەم وەرزەی لالیگا ماوە، ڤینی داوا لە بێڵینگهام دەکات، زۆرترین گۆڵ لە بەرامبەر یانەکانی ڤیاڕیال و ریال بێتیس بکات، تاوەکو نازناوی گۆڵکار (پیچیچی) لالیگا بەدەستبهێنێت.

ڤینیسیۆس لە دوای یارییەکەی شەوی رابردوو دەڵێت

پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ بێڵینگهام هەیە و زۆر لەیەکتر تێدەگەین. زۆر بە بێڵینگهام سەرسامم، بۆیە هەموو شتێکم کرد، تاوەکو پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات. هیوادارم گۆڵی زیاتر بکات، تاوەکو ببێتە گۆڵکاری ئەم وەرزەی لالیگا. جود هەموو شتێک لەپێناو تیم دەکات.

ئارتیم دۆڤبیک، هێرشبەری جیڕۆنا بە 20 گۆڵ، پلەی یەکەمی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی داگیرکردووە و بێڵینگهام و ئەلێکساندەر سۆرلۆس، هێرشبەری ڤیاڕیال بە 19 گۆڵ، لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button