ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی: ئەمە باشترین وەرزی کاروانی پیشەییمە

کارلیتۆ خاوەن زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید رایدەگەیەنێت، ئەم وەرزە باشترین وەرزی کاروانی راهێنەرایەتییەتی.

ئانچێلۆتی لە بردنەوەی تیمەکەی بە ئەنجامی 5-0 بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، دووپاتیکردەوە

پێم وایە ئەمە باشترین وەرزی کاروانی راهێنەرایەتیمە. هەوڵدەدەین لەم جۆرە یارییانە ئاستی خۆمان بەرزبکەینەوە و لەڕووی مەعنەوییە پاڵنەرێکی باشە بۆ ئێمە. ئەمە باشترین رێگەیە تاوەکو خۆمان بۆ یاری کۆتایی ئامادە بکەین.

کارلۆ کە خاوەنی زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگە لە مێژوودا، لەبارەی یاری کۆتایی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند دەڵێت

بڕوایەکی راستەقینەم هەیە، بە تەواوی هێزەوە بۆ یاری کۆتایی بەرامبەر دۆرتموند ئامادە دەبین و رکابەری لەسەر نازناوەکە دەکەین.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە باسی لە چارەنووسی تۆنی کروس، ئەستێرەی ئەڵمانیاش کرد

ئێستا کاتی ئەمە نییە، ئەم پرسیارە ئاراستەی یانە و تۆنیش بکرێت. دەبێ تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو بوەستین، چونکە هزر و سەرنجی تەواومان لەسەر بردنەوەی چامپیۆنزلیگ داناوە.

ئانچێلۆتی لە کۆتایی قسەکانیدا روونیکردەوە، ئاندرێ لونین بەشداری یارییەک و تیبو کۆرتواش بەشداری یارییەکی دیکەی لالیگا دەکات، رەتیشیکردەوە گۆڵپارێزی سەرەکی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button