یاریگا –
ئێرلینگ هالاند باسی جێبه‌جێكردنی لێدانه سزاكه‌ی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ده‌كات و ده‌ڵێت، ترسم هه‌بوو.
له یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی 34ی خولی نایابی ئینگلیزی مانچێسته‌ر سیتی له تۆتنهامی برده‌وه گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ.
ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی لەبارەی سەرکەوتنەكهیان بۆ بی بی سی گوتی، یارییه‌كه کەمێک به‌ترس بوو، هەست و سۆزێکی زۆرمان هەبوو، ئەمەش بۆ ئەم جۆرە یارییە شتێکی ئاساییە ، گرنگ نییە چۆن سەرکەوتنمان بەدەستهێنا گرنگ ئه‌وه‌یه براوه‌بووین ئێستا بیر له یاری وێستهام ده‌كه‌ینه‌وه.
سەبارەت به‌گۆڵی یەکەمی و جێبه‌جێكردنی لێدانه سزاكه كه گۆلی دووه‌می كرد گوتی، ترسام كه گۆڵی یه‌كه‌م ئۆفساید بێت، بەڵام له رێگه‌ی ڤار پشکنینیان کرد و گۆڵێکی دروست بوو، بۆیه زۆر دڵخۆشبووم، جێبه‌جێكردنی لێدانه سزاكه‌ش، بەراستی دەمارگیر بووم، بێگومان بهپەرۆش بووم و ترسم هه‌بوو.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا بۆ رۆژی یەکشەممە چی دەکەن، گوتی، ئێمە ئارام دەگرین، زۆر بیر ناکەینەوە، لەگەڵ خێزانەکانمان به ئارامی كاته‌كه به‌سه‌رده‌به‌ین و مەشق و راهێنان دەکەین، بەردەوام ئەو کارە دەکەین کە بۆ ماوەی 37 یاری لەسەریەک ئەنجامان داوه، هەوڵده‌ده‌ین زۆر بیر نەکەینەوە، به‌ڵام سەرنجمان لەسەر یاریی داهاتوو ده‌بێت. کاتێکی خۆش بەسەر ده‌به‌ین.