ئینگلتەراگرنگترین

مان یونایتد بەهۆی رۆناڵدۆ و فێرناندێسەوە پۆستێک لە سۆشیاڵ میدیا دەسڕێتەوە

تیمی دیجیتاڵ میدیای مانچێستەر یونایتد هەڵەیەکی سەیرییان کردووە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و بڕونۆ فێرناندێسەوە، مانچێستەر یونایتد ناچاربوو پۆستێک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بسڕێتەوە.

زۆربەی وڵاتانی جیهان لە 12ی ئەم مانگە ئاهەنگ بە جەژنی دایک دەگێڕن، مان یونایتد بۆ ئەم رۆژە، پۆستێکی تایبەتی بۆ هاندەرانی خۆی لە بەرازیل بە زمانی پۆرتوگالی بڵاوکردەوە.

تیمی سۆشیاڵ میدیای مانچێستەر یونایتد، وێنەیەکی تایبەتی کاسێمیرۆ و ئانتۆنی لەگەڵ دایکەکانیان دیزاین کرد، هەروەها فێرناندێس و ژنێکیشی بۆ زیادکرابوو، بەڵام ژنەکە دایکی بڕونۆ نەبوو.

ئەو ژنەی لە وێنەکەدا بوو، دۆلۆرێس ئاڤێیرۆ، دایکی رۆناڵدۆ بوو، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لە پلاتفۆرمەکان لێکەوتەوە و هاندەران زوو زانیان ئەمە دایکی بڕونۆ نییە.

بڕونۆ فێرناندێس
بڕونۆ فێرناندێس و دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

دۆلۆرێس ئاڤێیرۆ، بەهۆی رۆناڵدۆوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە و وێنەی لە چەندین شاری بەرازیل بە مەبەستی بازرگانی بەرزکراوەتەوە.

دوور لەو بابەتە، مان یونایتد لە دوا دوو گەڕی پرێمەرلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد و برایتن یاری دەکات و لە 25ی ئەم مانگەش، لە یاری کۆتایی جامی FA رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button