ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا باسی كاردانه‌وه‌ی ئیدرسۆن و یاری داهاتوو ده‌كات

بیر لە ئەنتۆنیۆ و جارۆد بۆین و جەیمس وارد پرۆوز دەکەمەوە

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر تۆتنهام لە خولی نایابی ئینگلیزی گوتی ئێستا ئارامم و بیر له‌ یاری وێستهام ده‌كه‌مه‌وه‌.

گواردیۆلا بۆ تۆڕی بی بی سی گوتی، یارییەکە زۆر قورس بوو، ئێمە ئەوەمان دەزانی کە ئەوان بە چڕییەکی زۆر و به‌ هێزه‌وه‌ یاری دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆتنهام ئەگەر پابەند بێت بە راهێنەر و یاریزانه‌كانی لە داهاتوودا باوەڕپێنەکراو دەبێت ، یاریزانانی تێنس دەڵێن بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن لە کۆتا ساتەکاندا قورسترینە، هەمان شت بەسەر ئێمەدا هات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئارامم، بیر لە یاریزانانی وێستهام دەکەمەوە، بیر لە ئەنتۆنیۆ و جارۆد بۆین و جەیمس وارد پرۆوز دەکەمەوە، ئێمە دەزانین بۆ چی یاری دەکەین، ده‌شزانین ئه‌ركه‌كه‌مان زۆر قورسه‌.

له‌باره‌ی گۆرانكاری ئیدرسۆن و دیبرۆین گوتی، دیبرۆین لە پاژنەی پێیدا دووچاری پێكان بوو نەیده‌توانی بە باشی رابکات، ئیدرسۆنیش تەزووی مێشکی به‌باشی كاردانه‌وه‌ی نه‌بوو، کێشەی چاوی هەبوو، بە باشی نەیدەتوانی ببینێت، پزیشکەکە گوتی دەبێت یاریگا جێبهێلێت.

سەبارەت بە کاردانەوە و  توڕەیی ئیدرسۆن گواردیۆلا گوتی، من لە هەڵسوکەوتەکانی تێدەگەم ئەو ویستویەتی لە یاریکردن بەردەوام بێت، به‌ڵام ناچاربووم ئه‌م كاره‌ بكه‌م ئێستا ئارامم و بیر له‌یاری داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه‌.

گواردیۆلا ستایشی ئۆرتێگای گۆڵپارێزی یەدەگی کرد و گوتی، ئۆرتێگا گۆڵپارێزێکی ئاست بەرزه‌، ناوازەیە، ئەو گۆڵپارێزێکی باوەڕپێنەکراوه‌ كاری چاوه‌ڕواننه‌كراو دەکات و چەندین جار كاری له‌م شێوه‌ی كردووه‌.

لە کۆتاییدا گوتی، هه‌موو شتێكم ده‌كرێت رووبدات، بۆیە دەبێت بە باشی خۆمان ئامادە بکەین، پێویستە سەرنجمان لەسەر یاری وێسهام بێت و  هەوڵبده‌ین بیه‌بینه‌وه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button