گرنگترینیۆرۆی 2024

ئیتاڵیا تواناكانی ئەستێرەیەكی بۆ یۆرۆ لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تواناكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی بۆ یارییەكانی یۆرۆی داهاتوو لەدەستدا.

چاوەڕوان دەكرێت یارییەكانی یۆرۆی داهاتوو لە ئەڵمانیا لە مانگی حوزەیران بەڕێوە بچێت.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هاوشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كرواتیا، ئیسپانیا و ئەلبانیا لە كۆمەڵەی دووەم دێن.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، نیكۆلۆ زانیۆلۆ یاریزانی ئیتاڵی یانەی ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە یاری یانەكەی بەرامبەر لیڤەرپوول تووشی پێكان بووە و بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.

سەرچاوە ئیتاڵیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەو پێكانەوە یاریزانە ئیتاڵیەكە ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، بەوەش لە دەرەوەی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ یارییەكانی یۆرۆی داهاتوو دەبێت.

لە سەرەتایی وەرزدا زانیۆلۆ بە خواستن لە ریزەكانی گاڵاتاسەرایەوە پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلاوە كرد.

لەگەڵ ئەو یانەیە لە پرێمەرلیگ بەشداری لە 25 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button