ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد بەرگریكارێكی پرێمەرلیگی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی چاوی لە تواناكانی بەرگریكارێكی ئێڤەرتنە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

رۆژی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی رافایێل ڤاران بەرگریكاری فەڕەنسی مانچێستەر یونایتد رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی یانەكەی لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە ئۆفەرێك بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند پێشكەش بە ئێڤەرتن لە پێناو بە دەستهێنانی تواناكانی جاراد برانسوەیت بكات.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، ئیدارەی یانەی ئێڤەرتن نایانەوێت دەستبەرداری یاریزانەكە بن و بۆ دەستبەرداربوونیش لە تواناكانی داوای 80 ملیۆن پاوەند دەكەن.

مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button