ئینگلتەراگرنگترین

بۆ یەکەم جار لەم وەرزەی پرێمەرلیگ حاڵەتێکی پێشتر تۆمارنەکراو روویدا

Yariga App

یاریگا –

یاری ئەمشەوی چارەنووسسازی نێوان تۆتنهام و مانچێستەر سیتی کە بۆ هەردوو یانە گرنگیەکی ئێجگار گەورەی هەبوو، حاڵەتێکی پێشتر تۆمارنەکراو لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تێیدا رووی دا.

تۆتنهام خاوەن یاریگا جەنگەکەی بۆ ئەوە بوو سێ خاڵی یارییەکە بباتەوە و هیواکانی بۆ کورسی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو قایمتر بکات، سیتیشی بۆ گەیشتنەوە بە پێشەنگ و وەرگرتنەوەی پلەی یەکەم لە ئارسیناڵ.

گێمی یەکەم کە 0-0 کۆتایی هات، یارییەکی پڕ لە هێرش بوو بۆ سەر گۆڵی یەکتر. گەرموگوڕی نێو یاریگا بە جۆرێک بوو، هەردوو هەڵپەی خێرایی ریتمی تیمەکەیان دەدا و هیچ کاتیان بەفیڕۆ نەدەدا. هاوکات هیچ رووداوێکیش رووی نەدا کە یارییەکەی بۆ بوەستێنرێت. هەربۆیە ناوبژیوانی یارییەکە هیچ خولەکێکی زیاد نەکرد.

ئەوەش بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا بۆ داتا و ئامار، یەکەم جارە بەدرێژایی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ گێمی یەکەم هیچ خولەکێکی بۆ زیاد نەکرێ.

سیناریۆی گێمی دووەم جیاوازتر بوو. سیتی لە ڕیگەی ئێرلینگ هالاندەوە لە خولەکی 51 بێدەنگیان شکاند و گۆڵی یەکەمی یارییەکەیان تۆمارکرد. لە خولەکەکانی دواتریش ئێدرسنی گۆڵپارێزیان بە خراپێ پێکرا و بە ناچاری دانیشێنرا دوای مانەوەی بۆ چەند خولەکێک لەنێو لاکێشەی سەوز بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

سیتیزنس ئەو تاکە گۆڵەیان بەس نەبوو، جارێکیتر لە ڕێگەی هالاندەوە و لە خولەکی +91 بە لێدانی سزا، بە بەردێک دوو چۆلەکەیان کوشت. پێشەنگیان بە گەنەرز چۆڵکرد و گرێکوێرەی نێو یاریگای تۆتنهامیشیان کردەوە کە دوای چەندین سەردان یەکەمین بردنەوەیان بوو لەو یاریگایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button