ئیسپانیاگرنگترین

پەیامی دەستەی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بۆ بۆردی یانەکە سەبارەت بە ڤیتۆر رۆکی

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە ڤیتۆر رۆکی کۆتا رۆژەکانی خۆی دەژمێرێ لەگەڵ بارسێلۆنا و یەکلابووەتەوە ئەو یاریزانە نە لە نزیک یاخود دوورمەودایشدا لە پلانی ئەو راهێنەرەدا نییە.

لێدوانە توندەکانی ئاندرێ کوری بریکاری یاریزانەکەیش نەیتوانی کاریگەری لەسەر کارگڕێری و دەستەی راهێنەرایەتی بلاوگرانا جێبهێڵێت کاتێک راشکاوانە رەخنەی گرت لە یاریپێنەکردنی بریکاردەکەی و رەتیشیکردەوە کە بە خواستن مامەڵەی پێوەبکرێ، بەڵکو یان رۆڵی زیاتری بدرێتێ یان فۆشتنی یەکجاریی.

لە نوێترین زانیاریدا خاڤی میگێل لە ئێلچێرینگیتۆ ئاشکرای کردووە کە چاڤی هێرناندێز پشت بە بەرازیلیە 19 ساڵانەکە نابەستێت و دەستەی راهێەنەرایەتی یانەکەیش پەیامیان بە بۆردی یانەکە داوە کە رۆکی لە ئاستی باسادا نییە.

رۆکی کە هاوینی رابردوو لە ئاتڵێتیکۆ پاراناینسی بەرازیلیەوە گواسترایەوە بارسێلۆنا بە گرێبەستێک تا 2030-2031، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 500 ملیۆن یۆرۆ جێگیر کرا، بەڵام چاڤی دوور لە پێشبینیەکان مامەڵەی لەگەڵ کرد و بە جۆرێک کورسینشین بووە، لەم وەرزەدا لە خولی ئیسپانی تەنها 11 یاریی بەشداریپێکراوە. کۆتا پێنج یارییش بۆ خولەکێکیش نەهێنراوەتەوە یاریەوە، تەنانەت بە کەمی دەبینرێ خۆیشی گەرم بکات.

دەنگۆ هەبوو پۆرتۆی پورتوگالی بەخواستن ئەو یاریزانەی بوێت. ئەوە و هەروەها ناوی ئینتەر میلانیشی پێوە دەلکێنرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button