
لە یاری دەستنیشانکردنی پاڵەوان و سەرکەوتن بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان یانەی زانکۆی جیهان دۆڕا و چاوەڕوانی بەختی دووەمە بۆ ئەوەی سەرکەوێت.
لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر یاری دەستنیشانکردنی پاڵەوانی خولی پلە دووی کوردستان لە نێوان هەر دوو یانەی زانکۆی جیهان و یانەی کفری بەڕێوەچوو، دوای لە دەستدانی لدانێکی سزا لەلایەن یاریزانانی یانەی زانکۆی جیهانەوە یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و بە لێدانی یەکلاکەرەوە یانەی کفری بە ئەنجامی 3_1 یاریەکەی بردەوە و بە فەرمی بووە پاڵەوانی خولی پلە دووی کوردستان و لە هەمان کاتیشدا سەرکەوت بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بۆ وەرزی 2024_2025، لە دوای ساڵی 2016ەوە دووەمجارە یانەی کفری سەردەکەوێت بۆ ڕیزی پلە یەکی کوردستان.
یانەی زانکۆی جیهان لە چاوەڕوانی یاری سبەیە لە نێوان یانەی سەنگەسەر و بەردەڕەش دەکرێت لە یاریگای پیشەسازی و براوەیان ڕووبەڕووی یانەی زانکۆی جیهان دەبێتەوە و یەکێکیان دەگاتە ڕیزی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.