فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ بەهۆی پێکانەوە بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکرد

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان ئاشکرایکرد کە کیلیان ئێمباپێ و عوسمان دێمبلی و کیلۆر ناڤاس بەهۆی پێکانەوە ئەمڕۆ بەشداری مەشقەکانیان نەکردووە.

ئێمباپێ کە شەوی دووشەممە لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی UNFP بوو و خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بەدەستهێنا، بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی، کە لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە لە رانی چەپیدا تووشی پێکان بووە. بۆیە کاپتنەکەی فەرەنسا لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر نیس ئامادە نابێت.

لە یارییەکەی شەوی یەکشەممە بەرامبەر تۆلۆز، نزیک بوو کیلیان ئێمباپێ تووشی پێکانیکی گەورە لە ناوچەی بەستەری ئەژنۆی ببێت و خەنەکانی ریال مەدرید لەناو ببات. لە کاتی کۆنتڕۆل کردنی تۆپدا، ئەستێرە فەرەنسییەکە جوڵەیەکی مەترسیداری کرد و تێیدا ئەژنۆی بە تەواوی چەمایەوە. جوڵەیەک کە زۆرجار پێکانی قورسی بەستەری بەدوا دادێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەمجارەیان بەخت یاوەری بوو و تا کۆتایی یارییەکە لە یاری کردن بەردەوام بوو. بەڵام راپۆڕتە پزیشکییەکان ئەمڕۆ دەریان خستووە کە هێرشبەرەکە ماسولکەی رانی تووشی گرژبوون بووە و ناتوانێت لە یاریی سبەی بەرامبەر نیس یاریی بکات.

لە درێژەی راپۆرتەکە هەروەها یاماژە بەوە کراوە، ناڤاس کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێدەهێڵێت، تووشی پەتا بووە ئەویش بەژۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی بەشدرای مەشقەکان بکات، هەروەک دێمبێلیش کە لە کاتی راهێنانەکان لە هۆڵی ئاسن ئازار بە پشتی گەیشتووە و بە ئەگەریکی زۆر بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button