ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا پەیامێکی توند دەداتە ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی

سەرکەوتنی بەردەوام مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە لایەنی داراییەوە نییە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی دووپاتیدەکاەتەوە، سەرکەوتنەکانی سیتی بێزارکەرنین و پەیوەندی بە هێزی داراییەوە نییە.

مان سیتی نزیکە لە بردنەوەی چوارەمین نازناوی لەسەریەکی پرێمەرلیگ و ئەگەری بردنەوەی جامی FA هەیە و ئەمەش دەبێتە دووەم وەرزی لەسەریەک ئەم دەستکەوتانە بەیەکەوە بەدەستبهێنێت. گواردیۆلا جەختیدەکاتەوە، سەرکەوتنەکانیان پەیوەندی بە هێزی داراییەوە نییە، بەڵکو باسی خەرجی زۆری مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و ئارسیناڵ دەکات، کە هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆیان بەدەستنەهێناوە.

سەرکەوتنەکانی سیتی بێزارکەر نین، چونکە ئەمە کارێکی ئەستەمە. باسی لایەنی دارایی ناکەم، چونکە مانچێستەر یونایتد دەبووایە هەموو نازناوێک بباتەوە، چێڵسی و ئارسیناڵ بەهەمان شێوە. لە پێنج ساڵی رابردوودا هاوشێوەی ئێمە پارەیان خەرجکردووە. دەبووایە لە لووتکە بوونایە، بەڵام لەوێ نین. ئەگەر تەنیا بابەتەکە پارە بێت، نابێ جیڕۆنا وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات و لێستەر سیتیش پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.

لە پێنج ساڵی رابردوودا، مانچێستەر سیتی لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی زۆرترین خەرجی لە پرێمەرلیگ دێت. هەریەکە لە چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ زیاتر لە سیتی پارەیان خەرجکردووە.

هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا، مان سیتی دەستبەرداری گابریێل خێسوس، ئۆلێکساندر زینچێنکۆ، ریاز مەحرز، ئایمێریک لاپۆرت و کۆڵ پاڵمەر بوو، جیا لە قازانجی دارایی، کەچی توانی لە رکابەرییەکان بەردەوام بێت.

لە دەستپێکی وەرز، زۆر بیرمان لەم بابەتە نەکردەوە، بەڵام کە گەیشتینە مانگی فێبرایەر/شوبات، مارس/ئادار و ئەپریل/نیسان و لە رکابەرییەکان بەردەوام بووین، شتێکی تایبەت لە مێشکمان دروستبوو. هیچ یانەیەک ئەمەی نەکردووە و ئەمەش قورسی کارەکە پیشان دەدات. لیڤەرپوول لە هەشتاکان و سێر ئەلێکس فێرگسن لە نەوەدەکان و رۆمان ئابراهیمۆڤیچ لەگەڵ چێڵسی نەیانتوانی ئەم کارە بکەن.

مانچێستەر سیتی دەتوانێت بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و جامی FA.

بابەتی زیاتر

Back to top button