ئینگلتەرا

ڤیدیۆ: هەوڵێکی بێ ئاکامی هاندەرانی ئارسناڵ بۆ راگرتنی مان سیتی

Yariga App

هاندەرانی ئارسناڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوونە بەردەم ئەو هۆتێلەی یاریزانانی مان سیتی لێبوو، بە یاری ئاگرینی دەنگ بەرز هەوڵی بێزارکردن  و شەکەتکردنی یاریزانانی یانەکەیان دا.

مان سیتی ئەمڕۆ رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە و ئەگەر براوە بێت ئەوا تەنها یەک یاری دەمێنێت تاوەکو ببێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ، لە بەرامبەر ئارسناڵ چاوی لەوەیە ستیزن خاڵ لەدەست بدات تاوەکو بە خەونی لە مێژینەیان بگەن و جارێکیتر جامەکە بەرزبکەنەوە.

بەگوێرەی یورۆفۆت، هەوڵەکەی هاندەرانی ئارسناڵ بێ سوود بووە چونکە یاریزانانی مان سیتی لەو هۆتێلە نەماونەتەوە و بەڵکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاتوون بۆ لەندەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button