بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: سوپاسی خلێفی و میری قەتەڕ دەکەم

'جارێک کاتی ئەوە نییە پێتان بڵێم دەچمە کامە یانە'

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولی فڕەنسی، لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان گوتی ‘جارێک کاتی ئەوە نەهاتووە پێتان بڵێم دەچمە کامە یانە’.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی دوای ئەوەی بۆ پێنجەمین وەرز لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فڕەنسی بەدەستهێنا، لەبارەی یانەی داهاتووی گوتی :’لە ژیاندا پێویستە کات بە هەموو شتێک بدەی، تاکە شت کە دەیزانم ئەوەیە پاریس سانجێرمان بەجێدەهێڵم، لەوانەیە جارێک کاتی ئەوە نەهاتبێت پێتان بڵێم دەچمە کامە یانە’.

ئێمباپێ لەبارەی رازیبوونی لە شێوازی ماڵئاواییکردنی لە هاندەرانی یانەکەی گوتیشی :’پێتانوایە شایستەی چ ماڵئاواییاکردنێکم؟ کاتێک خەڵکی سۆز و خۆشەویستیت پێدەبەخشن، پێویست ناکات راددەی سۆز و خۆشەویستییان بپێوی، من لەو شێوازەی ماڵئاواییکردنەم رازیم، ناتوانم لەوە زیاتر دڵخۆشم بەو ماڵئاواییکردنەی لێیان کردم’.

ئێمباپێ لەبارەی بەجێهێشتنی لیگ1 دەڵێت :’بەجێهێشتنی خولی فڕەنسی زۆر قورسە، خولی فڕەنسی بەشێکی گرنگی کاروانی وەرزشیمە، هەموو هەوڵێکمدا نوێنەرێکی باشی ئەم خولە بم، من سەربەرزانە لێرە دەڕۆم، بەڵام ئەگەر یانەکانی مۆناکۆ و پاریس سانجێرمان نەبان من نەمدەتوانی ئەم کارە بکەم، لە پاڵ چەندان یاریزانی جیاواز و نایاب یاریم کرد’.

هەروەها لەبارەی بەجێهێشتنی یانەکەی دەڵێت :’سوپاسی هەمووان دەکەم لە یانەکەمان، سوپاسی دەستەی راهێنەران و دەستەی پزیشکی و سەرجەم کەسەکان دەکەم لە یانەکەمان، سوپاسی دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی یانەکە دەکەم، سوپاسی میری قەتەڕ دەکەم کە لە تەمەنی 18 ساڵی متمانەی بە من بەخشی و گرەوی لەسەرم کرد’.

ئێمباپێ رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان راگەیاندووە و بڕیاریداوە ئەم هاوینە رووبکاتە یانەیەکی دیکە، بەڵام تاوەکو ئێستا وێستگەی داهاتووی ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە رانەگەیاندراوە، کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانی و فڕەنسییەکان پێشبینی دەکرێت ریال مەدرید ببێتە یانەی داهاتووی کیلیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button