ئیسپانیاگرنگترین

خاڤیێر تێباس: هاتنی ئێمباپێ بۆ ریال نیشانه‌ی به‌هێزی لالیگایه‌

ریال بۆ وه‌رزی نوێ تیپێكی نایاب ده‌بێت

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس باس له‌ هاتنی ئێمباپێ ده‌كات بۆ ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌لێت، ریال مه‌درید وه‌رزی داهاتوو تیپێكی نایابی ده‌بێت.

خافێر تیباس سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لالگیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی كه‌ ماركای ئیسپانیش بڵاویكردۆته‌وه‌، هاتنی کیلیان ئێمباپێی بۆ ریاڵ مەدرید بە شتێکی ئاسایی زانی و دانی بەوەدانا کە ریال مەدرید وەرزی داهاتوو تیپێکی نایابی دەبێت.

پرسیار له‌ باره‌ی هاتنی ئێمباپێ بۆ ریال له‌ تیباس كراو گوتی، ئێمباپێ یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، بەڵام له‌ ریال مه‌درید ڤینیسیۆس و بێلینگهامیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا گەرەنتی به‌ده‌ستهێنانی پاڵەوانێتیه‌كان ناکات.

گوتیشی، ده‌توانم بڵێم هێنانی یاریزانی گه‌وره‌ له‌ ریال مه‌درید وه‌رز له‌ دوای وه‌رز رووده‌دات، ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو تیپێكی نایابی ده‌بێت به‌ڵام مه‌رج نیه‌ هه‌موو شتێك به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌هێزی لالیگایه‌.

له‌باره‌ی كوالێتی لالیگاش گوتی ، كێبركێیه‌كی گەورە له‌ نێوان یانه‌كان هەیە، یاریزانی نوێ دەردەکەون، هاتنی ئێمباپێش بۆ ریال مه‌درید نیشانه‌ی به‌هێزی لالیگا و خوله‌كه‌ نیشان ده‌دات.

بابەتی زیاتر

Back to top button