ئینگلتەراگرنگترین

دوو ئۆفەر پێشکەشی یاریدەدەری کڵۆپ کراون

لیندێرس دەیەوێت کاروانی راهێنەرایەتی سەربەخۆ دەستپێبکات

Yariga App

یاریگا –

رێد بوڵ سالزبورگ دەیەوێت پێپ لیندێرس، یاریدەدەری یۆرگن کڵۆپ بکاتە راهێنەری تیمەکەی.

مانگی رابردوو، یانە نەمساییەکە دەستبەرداری جێرهارد ستروبێر بوو و ئێستاش سەرنجی تەواوی لەسەر لیندێرس داناوە.

ماوەی 10 ساڵە لیندێرس لەگەڵ کڵۆپ یاری دەکات، دوای بڕیارەکەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بە جێهێشتنی لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزە، دەرفەتێکی زێڕین بۆ راهێنەرە هۆڵەندییەکە هاتووەتەپێش.

لیندێرس دەیەوێت کاروانی راهێنەرایەتی دەستپێبکات و لە ماوەی رابردوو بێشیکتاشی تورکی لە دوای دوورخستنەوەی فێرناندۆ سانتۆس، چاوی بڕیبووە لیندێرس.

ئێستا ئۆنور جینەل، بە کاتی راهێنەری سالزبورگە و رەنگە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

باڵادەستی رێد بوڵ سالزبورگ بەسەر تۆپی پێی نەمسا کەوتووەتە مەترسییەوە، چونکە ستورم گراز بە جیاوازی دوو خاڵ پێشەنگایەتی گرتووە، بۆیە سالزبورگ دەبێ لە کۆتا گەڕی ئەم وەرزە لە لاسک بباتەوە و ستورمیش بە ئۆستریا کلاگێنفورت بدۆڕێت.

لیندێرس لە ساڵی 2014 ئەرکی راهێنەرایەتی تیمی ژێر 16 ساڵانی لیڤەرپوولی وەرگرت، دواتر لەلایەن برێندان رۆجێرزەوە سەرخرایە تیمی یەکەم.

هەرچەندە لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2018 ئەرکی مەشقی نیمێخینی هۆڵەندی وەرگرت، بەڵام دوای پێنج مانگ جارێکی دیکە گەڕایەوە لیڤەرپوول و کڵۆپ ئۆفەری پۆستی یاریدەدەری پێشکەشکرد و پێی رازیبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button