ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی ئەمریکی داوای رامۆس دەکات

بازاڕێکی گەرم چاوەڕێی یانەکانی ئەمریکایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی سان دیێگۆی ئەمریکی بەختی خۆیان بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆس، بەرگریکاری سێڤییا تاقیدەکاتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی رامۆس لە مانگی داهاتوو لەگەڵ یانە ئەندەلووسییەکە بەسەردەچێت، بۆیە سان دیێگۆ هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی ئەستێرە ئیسپانییەکە دەستپێکردووە.

یانە ئەمریکییەکە جیا لە رامۆس، گفتوگۆی لەگەڵ چەکی لۆزانۆ، ئەستێرەی ئایندهۆڤن دەستپێکردووە و ئامادەیە پارەی گونجاو بخاتە بەردەمی هەردوو یاریزانەکە.

رامۆس 657 یاری لە ساڵانی 2005 تاوەکو 2021 بۆ ریال مەدرید کرد و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش 23 گۆڵی لە 180 یاریدا کردووە.

سان دیێگۆ چاوەڕێی وەڵامی رامۆسە، تاوەکو بە فەرمی گفتوگۆ لەسەر شێوازی گرێبەستەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button