ئیسپانیاگرنگترین

بریكاری ڤیتۆر رۆکی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بارسێلۆنا ده‌كات

بارسا دوا بڕیاری خۆی دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا به‌خواستن ده‌ستبه‌رداری ڤیتۆر رۆکی بێت.

ڤیتۆر رۆکی 19 ساڵ له‌ مانگی یەکی ئه‌م ساڵ، پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنه‌ کرد، مەرجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 430 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینیه‌.

یاریزانە به‌رازیلیه‌كه‌ تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه‌، توانای خۆی بۆ جاڤی راهێنه‌ر  بسەلمێنێت، بۆیه‌ راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پشت به‌ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ده‌به‌ستێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا و رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی، ئه‌ندری كوری بریكاری رۆكی هه‌ره‌شه‌ی له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه‌ ده‌ڵێت، جاڤی كاتی پێویستی به‌ رۆكی نه‌داوه‌، یاریزانه‌كه‌ به‌خواستن ریزی یانه‌كه‌ جێناهێلێت، یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ بلوگرانا به‌رده‌وامبێت یان بۆ هه‌میشه‌ ریزی یانه‌كه‌ جێده‌هێلێت.

رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بۆ وه‌رزی داهاتوو ڤیتۆر رۆکی له‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی بارسیلۆنایه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی  رووبه‌رووی یاسای دادپەروەری دارایی نه‌بێته‌وه‌، یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی نوێ گرێبه‌ستی کانسێلۆ و جواو فیلیکس درێژبكاته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ گواستنه‌وه‌یان نزیكه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆی تێبچێت

زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکان هەوڵی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە دەدەن، بەڵام هێشتا هیچ یانه‌یه‌ك به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی پێشكه‌شی بارسا نه‌كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button