یاری کۆتایی خولی پلە دووی کوردستان لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکرێت

دوای سەرکەوتنیان بە پلەی یەکەم لە کۆمەڵەکانی خۆیان، یاری کۆتایی خولی پلە دووی کوردستان لە نێوان یانەی زانکۆی جیهان و یانەی کفری دەبێت.
بڕیارە سێ شەممە 14\5\2024 یاری دەستنیشانکردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پلە دووی کوردستان و سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەکی کوردستان لە نێوان یانەی زانکۆی جیهان و یانەی کفری کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت، دوای بە دەستهێنانی پلەی یەکەم لە کۆمەڵەکانی خۆیان هەر دوو یانە گەیشتنە یاری کۆتایی و براوەیان ڕاستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی خولی پلە دووی کوردستان و سەردەکەوێت بۆ ڕیزی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2024_2025، دۆڕاوی ئەم یاریەش هیوای گەیشتنی بە پلەیەک لە دەستنادات و چاوەڕوانی براوەی یاری نێوان بەردەڕەش و سەنگەسەر دەکات کەئەوانیش بە پلەی دووەم لە کۆمەڵەکانی خۆیان سەر کەوتن و دواتر ناسنامەی یانەی دووەم ئاشکرا دەکرێت کە بلیتی سەرکەوتن بۆ ڕیزی پلە یەکی کوردستان وەردەگرێت بۆ وەرزی داهاتوو.
خولی پلە دووی کوردستان لەم وەرزەدا یارییەکانی بە دوو کۆمەڵە بەڕێوەچوو کە تیایدا خاوەن پلەی یەکەمی هەر دوو کۆمەڵە یاری کۆتایی دەکەن و براوەیان دەبێتە پاڵەوانی خولی پلەدووی کوردستان و بە فەرمیش سەر دەکەوێت بۆ ڕیزی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو.