ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەكی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە سعودیەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد برۆنۆ فێرناندێس ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودیەوە دەكات.

گرێبەستەكەی برۆنۆ فێرناندێسی تەمەن 29 ساڵان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

برۆنۆ لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2020 لە سپۆرتینگ لشبۆنەوە بە بەهای 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی مانچێستەر یونایتدەوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی زەسەن، لە گواستنەوەكانی هاوینەدا برۆنۆ فێرناندێس یەكەم گرێبەستی یانەی نەسری سعودی دەبێت.

ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتیكردنی ئێریك تێن هاخ خراپترین وەرزی ئەستێرە پۆرتوگالییەكە لە كاروانی وەرزشیدا بوو.

برۆنۆ فێرناندێس

لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان 40 یاری كردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و 9 گۆڵیش درووست بكات.

لەو كاتەوەی پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كردووە، برۆنۆ بەشداری لە 229 یارییدا كردووە و توانیویەتی 79 گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button