ئیسپانیاگرنگترین

لەنێوان دوو جواوەکەدا بارسا یەکێکیان دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا لەنێوان هێشتنەوەی هەردوو یاریزانی پورتوگالی جواو کانسێلۆ و جواو فیلیکس بڕیاری خۆی داوە.

هەردوو یاریزان لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو بە خواستن هاتوونەتە بلاوگرانا. کانسێلۆ لە مان سیتیەوە و فیلیکس لە ئاتڵەتیکۆ مەدرید. هەردووکیشیان هیوایەکی زۆریان بەوەیە لەگەڵ کەتەلۆنییەکان وەک یاریزانی هەمیشەیی بمێننەوە بەهۆی ئەو پاشخانە گرفتئامێزانەی لەگەڵ یانەکانی خۆیاندا هەیانبوو.

رادیۆ کادێنا سێری ئیسپانی لە نوێترین زانیاریدا ئاشکرای کردووە کە بارسێلۆنا گرێبەستکردن لەگەڵ کانسێلۆ واژۆ دەکات وەک لە فیلیکسی هاونیشتیمانی.

بارسا لە هەر جموجۆڵێک لە بازاڕی گواستنەوەکان دەبێ زۆر بە ئاگا هەنگاو بنێت بەهۆی کێشە داراییەکانیەوە. هەر بۆیە تەنگەژە ماددیەکان ڕێگرن لە خواستە زۆرەکانی یانەکەی چاڤی هێرناندێز بۆ گرێبەستی زۆر و گران.

کانسێلۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان ئاستێکی تا ڕادەیەک جێگری پیشان داوە. توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بکات  و چواری دیکەیش دروستب بکات. ئەوەی دووەمیشیان، بەشداری 15 گۆڵی کردووە بە 10 گۆڵ و 5 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button