فه‌ره‌نساگرنگترین

ناسر خلێفی و ئێمباپێ بەشەڕ هاتوون

Yariga App

یاریگا –

دەنگدانەوەکانی کیلیان ئێمباپێ و رۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان بەردەوامیی هەیە و سەرچاوەیەک باس لە ڕووداوەکانی پشت پەردە دەکات.

چەند رۆژی رابردوو کیلیان لە ڤیدیۆیەکدا بە فەرمی چوونی لە یانەکەی پایتەخت راگەیاند. کە هەر زوو تێبینی ئەوە کرا ئەستێرە فەرەنسیەکە ناوی یەک بە یەک ستاف و تەنانەت کارمەندانی یانەکەیش کرد بەبێ ناوهێنانی ناسر خلێفی سەرۆک.

ئێمباپێ ناوی هەمووانی هێنا جگە لە خلێفی

دوێنێ شەویش کە کۆتا یاریی گۆڵکارە مێژووییەکەی پاریس بوو لە باخچەی شازادەکان، بۆنەکە هەروا بێ لێکەوت تێنەپەڕیوە. لە پێش یارییەکە دۆخەکە تەقیوەتەوە و لەگەڵ خلێفی سەرۆکدا بە شەڕ هاتوون. ئەوە بە گوێرەی نوێترین زانیاریی رۆژنامەی لو پاریسیانی ئەو وڵاتە.

سەرچاوەکە دەڵێ؛ سەرۆکەکەی پی ئێس جی هیچ سوپاسگوزار نەبووە بۆ ئێمباپێ لە بەرانبەر ناونەهێنانیدا لە پەیامە ڤیدیۆیەکەی ئەو یاریزانە. لەوەش  زیاتر، لو پارسیان زانیویەتی کە مشتومڕی نێوان ئەو دوانە گەشتووەتە ئاستێک “دیوارەکان هەژیون”

ریاڵ مەدرید ساڵانێکە لە ڕاوی ئەو ئەستێرەدایە، دواجار سەرۆکە قەتەرییەکە لە بەرانبەر ویستی فلۆرێنتینۆ پێرێز و خواستەکانی کیلیاندا ئاڵای سپی هەڵکرد. ناوبراو بەبێ بەرانبەر پەیوەندی بە مێرەنگیەوە دەکات و چاوەڕوان دەکرێت دوای فیناڵی چامپیۆنزلیگ بە فەرمی وەک یاریزانی نوێی شاهانەکان بناسێرنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button