یاریگا –
ئەنچیلۆتی رەتیدەکاتەوە گرنگی بە خەڵاتی پیچیچی بدات و دەڵێت ‘هێشتا لەبارەی یاریکردن بە کۆرتوا و میلیتاو لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڕیارم نەداوە’.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتی پیچیچی لەلایەن جود بێڵینگهامەوە دەڵێت :’ئێمە بە هیچ شیوەیەک بیر لەوە ناکەینەوە بێڵینگهام خەڵاتی پیچیچی بباتەوە، پێمانوایە ئەو گۆڵانەی جود بەڕاستی تۆماریان دەکات، یارمەتی تیپەکەی دەدات و هەمووان شۆک دەکات، ئەو خەڵاتە بە هیچ شێوەیەک لەلای ئێمە گرنگ نییە’.
📋✅ ¡Nuestros convocados!
🆚 @Alaves#RealMadridAlavés pic.twitter.com/urRNRKUKkK— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 13, 2024
بێڵینگهام بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی گۆڵکارانی لالیگا دێت و هەریەکە لە ئارتیم دۆڤبیک هێرشبەری جیرۆنا (20 گۆڵ) و ئالێکساندەر سۆرلۆت هێرشبەری ڤیاڕیال (19 گۆڵ) لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن و یانە مەدریدییەکە دوای یەکلاکردنەوەی نازناوی خولەکە سێ یاریی لەم وەرزە ماوە.
کارلۆ لەبارەی چانسی میلیتاو و کۆرتوا بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەڵێت :’ئەگەر سبەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکەین، ئەوا هێشتا میلیتاو ئامادە نییە بە سەرەکی بەشداریی بکات، بەڵام هیوادارم میلیتاو پێش یاریی کۆتایی تەواو ئامادە بێت، لونین ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و کۆرتواش باشترین گۆڵپارێزی جیهانە، بۆیە هێشتا بڕیاری کۆتاییمان نەداوە، پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرین هەردووکیان چییان کردووە، بەڵام کۆرتوا پێویستی بە خولەکی زیاتری یاریکردنە بۆ ئەوەی تەواو ئامادە بێت’.
🧤 @ThibautCourtois 🧤#RMCity pic.twitter.com/zTKLswfeGq
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 13, 2024
راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەشڵێت :’چوامینی چانسی بۆ بەشداریکردن لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆر نییە، بەڵام هێشتا هیوای ماوە چونکە قاچی ژانی نەماوە، ناچۆ لەبارەی رۆیشتنی یان مانەوەی لە ریال مەدرید بڕیارەکەی لە دەستی خۆیەتی و خۆی بڕیار دەدات’.
بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئالاڤێس لە گەڕی سی و شەشەمی لالیگا، ئەنچیلۆتی بانگهێشتی تەواوی یاریزانەکانی کردووە تەنیا چوامینی و ئالابا لە دەرەوەی لیستەکەدان.