عێراقکوردستانگرنگترین

دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر هەڵوەشایەوە و دەستەیەکی کاتی بۆ یانەکە دادەنرێت

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر هەڵوەشایەوە و دەستەیەکی کاتی بۆ یانەکە دادەنرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستبەکار دەبن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، چوار ئەندامی دیکەی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر دەستیان لەکارکێشایەوە، لەکاتێکدا پێشتر دوو لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەكەی پایتەختی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاندبوو، تەنیا دیدار حامید، ئەحمەد شكور و موفەق یونس لە دەستەی کارگێڕی یانەکە ماون.

لەبەر ئەوەی تەنیا سێ ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر لە پۆستەكانیان ماونەتەوە، لە رووی یاساییەوە نابێت ژمارەی ئەندامانی دەستەی كارگێڕی لە پێنج ئەندام كەمتر بێت، هەر بۆیە بەتەواوی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر هەڵوەشایەوە.

دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر مانگی نۆڤێمبەری 2021 دەستبەکاربوون و بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیوە لە یانەکە کار دەکەن، کە سەرەتا لە هەشت ئەندامی دەستەی کارگێڕی پێکهاتبوون، وەلید عارەب وەکو سەرۆک و سەڵاحەدین سیامەند و محەمەد خۆشناو وەکو جێگرانی سەرۆک و تەها قادر وەکو سکرتێری یانەکە دەستبەکاربوون.

سەڵاحەدین سیامەند جێگری سەرۆکی یانەکە یەکەم کەس بوو لەنێو دەستەی کارگێڕی یانەکە دەست لەکار بکێشیتەوە، دواتر تەها قادریش دەستی لەکارکێشایەوە، بەمدواییانە موسا موحسین و محەمەد خۆشناویش دەستیان لەکارکێشایەوە و تەنیا پێنج ئەندامی دەستەی کارگێڕی مانەوە.

یانەكەی پایتەخت چوار مانگە مووچەی یاریزانەكانی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق نەداوە، لە خولی ئەستێرەكانی عێراق ئێستا بێ راهێنەرە و یاریی داهاتوویان بەهۆی سزاكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقەوە لە یاریگای دهۆك ئەنجام دەدات، بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button