ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەنیازە گۆڵپارێزێک بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت لە گواستنەوەی هاوینە گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ  گۆڵپارێزێک واژۆ بكه‌ن، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی مارک ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بە بەراورد هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی بەرگریکارێك یان یاریزانێكی باڵ گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزێکی نوێ بۆ كارگێری بارسێلۆنا لە پێشینەی کارەکان نییە، ، بەڵام یانه‌كه‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت گۆڵپارێزێك بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی زیاد بكات.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تێر شتیگن وەک گۆڵپارێزێکی سەرەکی به‌رده‌وام ده‌بێت، بەڵام كارگێری یانەکە لە ترسی رۆیشتنی ئیناکی پێنا، بیر لە گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزێکی جێگرەوە دەکاتەوە، به‌ تایبه‌ت كه‌ لەم وەرزەدا كاتێك گۆڵپارێزه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ پێكهانی‌ هه‌بوو، ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد، له‌وانه‌یه‌ پلانی رۆشتنی هەبێت بۆ ئەوەی رۆڵی سەرەکی لەگەڵ تیپێکی دیکە بگێرێت.

له‌ كۆتاییدا نووسیویه‌تی، ئەگەر ئیناکی بڕوات، بارسێلۆنا بیر له گواستنه‌وه‌ی گۆلپارێزێك ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام تێچووی دارایی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ كه‌م بكه‌وێت، بۆ ئەوەی له‌گه‌ڵ یاسای یاری پاك ناکۆک نەبێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی هیچ گۆڵپارێزێك بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌ ئەندەر ئەسترالاگا لە تیپی دووه‌مه‌وه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ تیپی یه‌كه‌م و ببێته‌ یه‌ده‌گی شتێگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button