ئینگلتەرا

مۆیس؛ لە بەچکەشێرانی مانچێستەر سیتیش نابەینەوە

"وەستاندنی مانچێستەر سیتی ئەستەمە"

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد مۆیسی راهێنەری وێستهام یونایتد، ئارسیناڵی پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ بێهیوا دەکات.

مۆیس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی لە کۆتا گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ وەڵامێکی شۆکهێنەر دەداتەوە، بەڕوونی رایدەگەیەنێت، کە توانای وەستاندنی مانچێستەر سیتییان نییە.

تەنانەت وەستاندنی تیپی ژێر چواردە ساڵانی مانچێستەر سیتی ئەستەمە.

ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ لە 37 یاریدا پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە، لە کۆتا گەڕیش میوانداری ئێڤەرتن دەکات.

مانچێستەر سیتیش لە 36 یاری 85 خاڵی کۆکردووەتەوە، یارییەکی کەمتر لە گەنەرز کردووە، رۆژی سێشەممە  لە یارییەکی دواخراو دەبێت بە میوانی تۆتنهام، لەدوایین گەڕیش رووبەڕووی وێستهام یونایتد دەبێتەوە.

تاکە هیوای ئارسیناڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە دۆڕان یان یەکسانبوونی مان سیتییە لە یارییەکیاندا و بردنەوەی کۆتا یاری خۆشییەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button