ئینگلتەراگرنگترین

لویس دیاز پاریس سانجێرمان بێهیوا دەکات

"هەمووشتێک بۆ لیڤەرپوول دەکەم"

Yariga App

یاریگا –

لویس دیازی ئەستێرەی لیڤەرپوول، پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بێهیوا دەکات.

پاش ئەوەی کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی، بەشێوەیەکی فەرمی ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی پاریس سامجێرمان جێدەهێڵێت، راستەوخۆ ناوی لویس دیاز وەک شوێنگرەوەی کیلیان بە یانە فەرەنسییەکە بەسترایەوە.

بەڵام ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی لیڤەرپوول بۆ مانگی نیسان، بە لێدوانێکی بۆ پێگەی فەرمی لیڤەرپوول، پاریسی بێهیواکرد و مانەوەی خۆی لە یانەکەی دووپاتکردەوە.

زۆر دڵخۆشم لە لیڤەرپوول، دڵنیام ساڵانێکی گەورە بەڕێوەیە بۆ یانەکە، هەمیشە هەموو تواناکانی خۆم لەپێناو لیڤەرپوول دەخەمە گەڕ، سوپاسی خودا دەکەم، کە ئەو دەرفەتەی پێبەخشتووم.

دیاز لە هاوینی 2022 بەبڕی 47 ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتۆی پۆرتوگالییەوە پەیوەندی بە رێدز کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 96 یاری کردووە، 24 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button