یاریگا –
بۆرنمس گرێبەستی ئاندۆنی ئاریۆلای بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە.
ئاریۆلا یەکێک لە باشترین وەرزەکانی لە مێژووی بۆرنمس پێشکەشکردووە و زۆرترین خاڵی لە ماوەی 32 ساڵی رابردوودا کۆکردووەتەوە، بۆیە تاوەکو کۆتایی وەرزی 2025-2026 لە قەڵای ڤایتاڵیتی دەمێنێتەوە.
ئاریۆلا لە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڵێت
بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم زۆر دڵخۆشم، ئەمەش متمانەی نێوانمان دووپاتدەکاتەوە. ئەزموونێکی باشمان لە یەکەم وەرزی پرێمەرلیگ کۆکردووەتەوە، بۆیە پەیوەندی نێوانمان زیاتر بەهێز دەبێت.
Levels 💯 pic.twitter.com/XeVj9l0t9f
— AFC Bournemouth 🍒 (@afcbournemouth) May 13, 2024
ئیراولا لە سەرەتای وەرزی رابردوو لە رایۆ ڤاییکانۆی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد.
بەرگریکاری پێشووی ئاتلێتیک بیلباو دەستپێکێکی خراپی لەگەڵ چێریس هەبوو، تەنیا سێ خاڵی لە سێ یاری یەکەمدا کۆکردەوە، بەڵام دواتر حەوت یاری لە پرێمەرلیگ نەدۆڕاند، لە نێویدا بردنەوە مێژووییەکی بوو بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد.
بردنەوەکانی بەرامبەر بێرنلی، لوتن تاون و ئێڤەرتن بوونە هۆکاری دەستنیشانکردنی وەک باشترین راهێنەری مانگی مارس/ئاداری رابردوو.
بۆرنمس بەکۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی 11ی پرێمەرلیگ دێت و دوا یاری ئەم وەرزە لە ستامفۆرد بریج بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات.