عێراقکوردستانگرنگترین

نەورۆز دەبێتە میوانی دهۆک و تەڵەبە و زەوڕاش یاری لووتکە دەکەن

Yariga App

لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەرخ دەکات و لە یاریەکی بەهێزیشدا هەر دوو یانەی دهۆک و یانەی نەورۆز ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

دووشەممە 13\5\2024 ڕۆژی دووەمی دەسپێکی گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە و لە یاریەکی کوردستانیدا یانەی دهۆک کاتژمێر 10ـی شەو میوانداری یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی دەکات، هەر دوو یانە لە ڕیزبەندی خاوەن 41 خاڵن یانەی نەورۆز بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی شەشەمە و دهۆکیش لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت، لە مێژووی خۆیاندا 3 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە کە یانەی دهۆک 2 سەرکەوتنی تۆمار کردووە و نەورۆزیش یەک سەرکەوتن، لە یاریەکەی ئەمڕۆدا یانەی دهۆک بێبەش دەبێت لە تواناکانی هەریەک لە یاریزانان هەرێم تەحسین و ڕێوان ئەمین و سیابەند عەگید بە هۆی پێکان و هێرشبەری تونسیش عیماد لواتی تا ئێستا جێگای گومانە کە بەهۆی پێکانەوە دەتوانێت بەشداربێت لە یاریەکە یاخود نا، لە بەرامبەردا یانەی نەورۆز دوای گەڕانەوەی توانای هەر دوو یاریزان دیار یاخی و کلاودیۆ ئۆلیڤێڕا بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ تەنها ویلنگتۆن تایرای بەڕازیلی و ئەحمەد خالید گومان لە بەشداریکردنیان دەکرێت بە هۆی پێکانەوە، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی موهەنەد قاسم یاریەکە بەڕێوە دەبات.

یانەی زاخۆ بۆ بەردەوام بوون لە ئەنجامە باشەکانی و بە فیکەی ناوبژیوان ئەحمەد عەسکەر کاتژمێر 3:45 خولەک لە بەردەم هاندەرانی خۆی ڕووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە، زاخۆ لە دۆخێکی باشدایە و بە 47 خاڵ لە خانەی چوارەمە و کەرخیش 25 خاڵی هەیە و لە خانەی شازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە، لە مێژوودا هەر دوو یانە 18 یاریان بەرامبەر یەکتر کردووە کە یانەی زاخۆ 6 سەرکەوتنی تۆمار کردووە و یانەی کەرخ تەنیا 2 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە 10 یاریش یەکسان بوونە، زاخۆ 16 گۆڵی تۆمار کردووە و کەرخیش 12 گۆڵی تۆمار کردووە.

لە یاریەکی تری لوتکەی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق سبەی سێ شەممە 14\5\2024 لە یاریگای شەعبی شاری بەغداد یانەی تەڵەبە ڕووبەڕووی یانەی زەوڕا دەبێتەوە، یانەی تەڵەبە 34 خاڵی هەیە لە خانەی یازدەمە و زەوڕاش بە 52 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button