ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریكی رۆڵی له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك بۆ بارسێلۆنا ده‌بێت

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو  رۆڵی دەبێت لە گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە دیارەکان بۆ بارسێلۆنا.

چەند مێدیایه‌كی ئیسپانی باسیان لە خواستی بارسێلۆنا کردبوو بۆ گەڕاندنەوەی چاڤی سیمۆنس، ئەو یاریزانە پاریسییەی بە خواستن بۆ لایپزیگ یاریی ده‌كات، پێشتر یەکێک بوو له‌ لاوانی پێشووی لاماسیا.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، دوای ئەوەی سیمۆنس بووه‌ یاریزانێکی گرنگ لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا، هەوڵدەدات بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك بدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سیمۆنس بارسێلۆنای خۆشدەوێت،هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئەو یانەیەی کە لە تیپی لاواندا یاریی بۆ کردووە.

روونیشیکردەوە، بێباکی ئێنریکی بەرامبەر گەڕانەوەی چاڤی بۆ پاریس بە به‌هێزی پاڵپشتی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات بۆ یانەی بارسیڵۆنا كه‌ یانه‌كه‌ش خواستی گه‌رانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی هه‌یه‌.

ئێنریکی هاوینی رابردوو جاڤی له‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی دوورخستەوە و به‌ خواستن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی كرد، له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی ئێنریكه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت به‌ بارسێڵۆنا ده‌دات بیگوازیته‌وه‌ ریزه‌كانی، یاریزانەکەش بەنیازە جارێکی دیکە درێسی بارسا لەبەر بکاتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، راپرسییەک لەنێو هاندەرانی بارسێڵۆنا سەبارەت بە گەڕانەوەی چاڤی ئەنجامدراوە 82.36% ده‌نگیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یداوه‌ ، لەکاتێکدا تەنها 17.64% دژی ئەوە بوون بگه‌رێته‌وه‌ یانه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button