ئینگلتەراگرنگترین

نێڤڵ بۆ كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد: ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ به‌ تێن هاخ بدەن

Yariga App

یاریگا –

گاری نێڤڵ، یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، ئامۆژگاری كارگێری یانەکەی کرد سەبارەت بە داهاتووی ئیریک تێن هاخی راهێنەری مانچێسته‌ر یونایند.

شه‌وی رابردوو مانچێسته‌ر یونایتد لە گه‌ڕی 37ی خولی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ به‌ گۆلێكی بێ وه‌ڵام دووچاری شكست بوو بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی هەشتەمدا مایەوە.

گاری نێڤڵ لە کەناڵی سکای سپۆرت گوتی: هیچ راهێنەرێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی جێگەی تێن هاخ بگرێتەوە، بایرن میونشنیش بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ تۆماس توخێلی راهێنەر لە کێشەدایە، هه‌روه‌ها چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه‌، بۆیه‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م وه‌رزێكی تر ده‌رفه‌ت به‌ تێن هاخ بدرێت.

له‌ كۆتاییدا گوتی، پێموایە پێویستە لەگەڵ تێن هاخ كۆببنه‌وه‌و وەرزێکی دیکە دەرفەتی پێبدەین، چونكه‌ ئه‌مساڵ تیپه‌كه‌ كێشه‌ی زۆری هه‌بوو به‌ تایبه‌ت له‌ پێكانی یاریزانه‌كان، بزانین وه‌رزی داهاتوو ده‌توانێت تیپه‌كه‌ بگه‌رێنێته‌وه‌ نێو ركابه‌رییه‌كان، ناكرێت په‌له‌ له‌م بڕیاره‌ بكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button