ئینگلتەراگرنگترین

هاڤێرتز پەیامێک ئاڕاستەی تۆتنهام دەکات

هەموو چاوەکان لەسەر یارییەکەی تۆتنهام و مان سیتین

Yariga App

یاریگا –

کای هاڤێرتز، هێرشبەری ئارسیناڵ ئامادەیە ببێتە هاندەری تۆتنهام، هەرچەندە رکابەری سەرسەختی یانەکەیەتی.

سبەی سێشەممە، لە لەندەن تۆتنهام و مانچێستەر سیتی یارییەکی چارەنووسساز دەکەن، بە بردنەوەی سیتی، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ و یەکلاییکردنەوەی نازناوەکە بۆ گەڕی کۆتایی دوادەخرێت.

تۆتنهام و ئارسیناڵ رکابەری سەرسەختی یەکترن و هەردوو یانەکە دەکەونە باکووری لەندەن، سەرەڕای رکابەریی نێوانیان، هاڤێرتز ئامادەیە بۆ یارییەکەی سبەی، ببێتە هاندەری سپێرز، تاوەکو هەرچی نەبێت یەکسانبن.

لە دوای بردنەوەی ئارسیناڵ لە مانچێستەر یونایتد 0-1 لە ئۆڵدترافۆرد، ئێستا چاوەکان لەسەر یاری سبەی شەوی مان سیتین. هاڤێرتز ئامادەیە ببێتە ‘لیلی وایتس’ کە بە هاندەرە سەرسەختەکانی تۆتنهام دەگوترێت، ئەگەر پیاوانی ئەینج پۆستێکۆگلو بتوانن خاڵێک لە یارییەکە بەدەستبهێنن، رەنگە لە گەڕی کۆتاییدا بە جیاوازی گۆڵ نازناوەکە یەکلاییببێتەوە.

هاڤێرتز لە دوای یارییەکە بە تۆڕی سکای سپۆرتس-ی راگەیاند

دەبمە گەورەترین هاندەری مێژوویی تۆتنهام.

ئارسیناڵ لە دوا گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە یاریگای ئیماڕات میوانداری ئێڤەرتن دەکات و مان سیتیش رووبەڕووی وێستهام یونایتد دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button