ئه‌ڵمانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ: ئامانجمان بردنەوەی بۆندسلیگایە بە بێ دۆڕان

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە ئامانجیان بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگایە بە بێ دۆڕان.

شەوی رابردوو بۆخوم لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایەر لیڤەركوزنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كوڕانی ئاڵۆنسۆ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی بۆندسلیگا.

لەم وەرزەدا تا ئێستا لیڤەركوزن تووشی دۆڕاندن نەبووە و تەنیا یەك یاری لە بۆندسلیگا ماوە.

لە دوایی یارییەكە ئاڵۆنسۆ گوتی:

لە دوایی كارتە سوورەكە یارییەكە تەواو بۆ ئێمە جیاواز بوو.

زۆر رازیم لە ئەنجامەكە، بۆ ئێمە گرنگ بوو، ئێستا ئاماجێكی نایابمان هەیە، بردنەوەی كۆتا یاریی خولەكە و بەدەستهێنانی نازناوی بۆندسلیگا بە بێ دۆڕان، ئەمە پێشتر رووینەداوە.

وەرگرتنی نازناوەكە لە لیڤەركوزن زۆر تایبەت دەبێت و شانازی بە یاریزانەكانمەوە دەكەم.

وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆگسبۆرگ بكات، لە میانی كۆتا یاری یانەكە لەم وەرزەی بۆندسلیگادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button