ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول یاریزانێکی نیوکاسڵ دەکاتە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی رێدز

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکات بۆ تۆکمەترکردنی ریزەکانی بەر لە هاتنی راهێنەری نوێ کە ئاڕنە سڵۆتی هۆڵەندیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی ئیکسپرێسی ئینگلیز، لیڤەرپوول چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئانتۆنی گۆردنی نیوکاسڵ یونایتد و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕە پارەیەکی خەیاڵی بۆ داناوە.

ئەو سەرچاوەیە باس ئاشکرای کردووە کە ڕێدز دەیەوێ لە بەرانبەر دەستخستنی تواناکانی یاریزانە ئینگلیزیەکەدا بڕی 100 ملیۆن پاوەند لە خەزێنەکەی دەربکات.

ئەوەش دەیکاتە گرانترین گواستەوە و پێش بەهای داروین نونێزی ئۆرۆگوای دەداتەوە کە ئەمەیان تێچووەکەی 85 ملیۆن پاوەند بوو کاتێک هاوینی 2022 لە بەنفیکاوە گواسترایەوە ئانفیڵد.

گۆردنی تەمەن 23 ساڵ لەم وەرزە ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات و لە 34 یاری خولی ئینگلیزی توانیویەتی 10 گۆڵ تۆمار بکات و 10 گۆڵیش دروست بکات. هەر ئەو ئاستە بەرزەیش بوو ئەم ساڵ نیوکاسڵ وەک باشترین یاریزانی یارییەکە هەڵیانبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button