ڤیدیۆ؛ لە ئاهەنگەکانی ریال مەدرید بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا چی روویدا؟
یاریگا –
یاریزانان و هاندەرانی ریال مەدرید لە گۆڕەپانی سیبێلێس لە مەدرید ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگایان گێڕا، کە یانە مەدریدییەکە نازناوی ژمارە 36ـی لە مێژووی لالیگا بەدەستهێنا.
- کارلۆ ئەنچیلۆتی جارێکی دیکە بە جگەرەوە ئاهەنگی پاڵەوانبوونی گێڕا، کە ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە دوو وەرز لەمەوبەر بە سیگارەوە ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی گێڕا و ئەمجارەش بە هەمان شێوە ستایل بە سیگارەوە لەگەڵ یاریزانەکانی ریال مەدرید ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگای گێڕا، کە ئەنچیلۆتی پێشتر بەردەوام لەسەر کورسی یەدەک لە یارییەکان جگەرەی دەکێشا، بەڵام دوای ئەوەی لەناو یاریگاکان جگەرە کێشان قەدەخەکرا، ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە لەجیاتی جگەرە کێشان دەستی بە جوینی بنێشت کرد.
- کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز درێسێکی ریال مەدریدی پێشکەشی ئەلمێدا پارێزگاری مەدرید کرد، لۆکاس ڤازکێز خۆی پێ کۆنتڕۆڵ نەکرا و بە پارێزگاری مەدرید پێکەنی، چونکە ئەلمێدا هاندەری ئاتلێتیکۆ مەدریدە نەوەک ریال مەدرید.
- خۆسێلۆ پێش ئەوەی بەرەو گۆڕەپانی سیبێلێس بەڕێبکەون بیری چوو سڵاو لە ئیزابێل دیاز شارەداری مەدرید بکات و فلۆرێنتینۆ پێرێز بیری هێنایەوە و گەڕاندیەوە.
JOSELU 😭😭😭😭 HAHSJSJS pic.twitter.com/4duA6JfTQ2
— ni🕸️ni (@rmajude) May 12, 2024
- جود بێڵینگهام کە پێشتر چەند جارێک رایگەیاندووە هێشتا بە تەواوەتی فێری زمانی ئیسپانی نەبووە، لەکاتی قسەکردنی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید بە زمانی ئیسپانی قسەی کرد و یاریزانەکانی ریال مەدرید گاڵتەیان پێی دەکرد و پیدەکەنین.
بێڵینگهام بە زمانی ئیسپانی بەڵێنی بە هاندەرانی یانەکەی دا لە یاریگای وێمبلی بردنەوە بەدەست بهێنن و دووانەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ ببەنەوە.
Bellingham giving a speech to the @realmadrid fans in Spanish 😁🎤 pic.twitter.com/kIVzb7teH4
— 433 (@433) May 12, 2024
- ئەو منداڵانەی ئامادەی ئاهەنگگێڕانەکەی ریال مەدرید بوون، کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز بەلایاندا تێپەڕی داوایان لێی دەکرد ئێمباپێ بگوازێتەوە یانەکەیان، پێرێز کاتێک دەستی بە وتارەکەی کرد لە منداڵەکانی پرسی دەتانەوێت کێتان بۆ بگوازمەوە، منداڵەکان بەیەکەوە هاوارایان کرد ‘ئێمباپێ’.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨📽️|
الأطفال يطالبون بيريز بالتعاقد مع مبابي
🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆 pic.twitter.com/37Nx0kRJcn— محمود مجيد (@MMajeedX) May 12, 2024
- کاتێک تۆنی کرووس و لۆکا مۆدریچ قسەیان بۆ هاندەرانی ریال مەدرید کرد، هاندەران هەموویان بەیەکەوە هاواریان دەکرد ‘بمێنەوە، بمێنەوە، بمێنەوە’.
کرووس لەکاتی قسەکردن بەڵێنی بە هاندەرانی ریال مەدرید دا دوای سێ هەفتەی دیکە بێنەوە گۆڕەپانی سیبێلێس، وەکو هێمایەک بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ و ئاهەنگگێڕانیان بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکە.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨📽️|
الجماهير : توني أبقى .. توني أبقى .. توني كروس أبقى.
🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥
🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆🏆 pic.twitter.com/h3dZuZgyR0— محمود مجيد (@MMajeedX) May 12, 2024
- هاندەرانی ریال مەدرید و ناچۆ لەکاتی قسەکردنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەیەکەوە هاواریان کرد ‘ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر، ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر’ وەکو هێمایەک بۆ ئەوەی ڤینی شایستەی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆری ئەمساڵە، جۆنیۆر لە وەڵامی هاندەرانی یانەکەی گوتی ‘لەبەر ئەوەیە من ئێوە خۆش دەوێت’.
جود بێڵینگهامیش لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی فەرمی یانەکەی گوتی ‘ڤینیسیۆس جۆنیۆر باشترین یاریزانی ئێستای جیهانە’.
VINICIUS BALÓN DE ORO 🎶 pic.twitter.com/enUAVmX84a
— Real Madrid Fans 🤍 (@MadridismoreaI) May 12, 2024
- ڤازکێز و بێڵینگهام لەسەر شێوازی نەریتی بەریتانییەکان سەمایان لەناو گۆڕەپانی سیبێلێس کرد، کە لەم وەرزە چەند جارێکی دیکە بەمشێوەیە ئاهەنگیان گێڕاوە.
jude & lucas 😭😭😭😭 pic.twitter.com/eYZLoBV92h
— ni🕸️ni (@rmajude) May 12, 2024
- کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز و پارێزگاری مەدرید قسەیان دەکرد، ڤینیسیۆس جۆنیۆر خەو دەیبردەوە و چەند جارێک بە زۆر خۆی کۆنتڕۆڵ دەکرد و رادەچڵەکی.