فه‌ره‌نسا

بۆچی پاریس سانجێرمان وێنەکانی ئاشکراکردنی درێسی نوێی یانەکەی سڕییەوە؟

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان وێنەکانی ئاشکراکردنی درێسە نوێیەکەی بۆ وەرزی نوێ بەهۆی چەند هەڵەیەکی زەق سڕییەوە و رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە.

دوای ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمان درێسی یەکەمی بەبێ کیلیان ئێمباپێ بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند، یانە فڕەنسییەکە تووشی چەند هەڵەیەکی زەق بوو، هەرزوو وێنەکانیان سڕییەوە، کە پێشتر رایانگەیاندبوو وێنەکانیان بۆ ژیریی دەستکرد دروستکردووە.

لەو وێنانەی پاریس سانجێرمان بڵاویکردبووەوە، چەند هێڵیک لەسەر گۆرەوییەکانی یاریزانەکان نەخشێنرابوون، لەکاتێکدا ئەو هێڵانە بەشێکن لە دیزاین و براندەکانی کۆمپانیای ئادیداس، بەڵام کۆمپانیای نایکی سپۆنسەر و بەرهەمهێنەری درێسەکانی یانە فڕەنسییەکەیە.

یەکێکی دیکە لە هەڵە زەقەکانی وێنەکان ئەوە بوو، تیۆ هێرناندێز لەسەر قۆڵی چەپی تاتۆی هەیە، لەکاتێکدا ئەو بەرگریکارە فڕەنسییە تاتۆی لەسەر قۆڵی چەپی نییە و تەنیا لەسەر قۆڵی راستی تاتۆی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button