ئینگلتەراگرنگترین

کۆڵ پاڵمەر ئامانجی خۆی ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

کۆل پاڵمەر، ئەستێرەی یانەی چێڵسی، دڵخۆشی خۆی به‌بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ نۆتینگام فۆڕێستی دەربڕی.

چێڵسی تا خولەکی 80 بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک له‌ دواوه‌بوو، لە ماوەی دوو خولەکدا دوو گۆڵیان تۆمارکرد و براوه‌ بوون، هیوای سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان بۆ وەرزی داهاتوو پاراست.

پاڵمەر بۆ مێدیاكان گوتی: بردنەوەیەکی گەورە بوو ئێمە پێویستمان بەو سێ خاڵە بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ركابه‌ری گه‌یشتن به‌ یۆرۆلیگی وه‌رزی داهاتوو دوورنه‌كه‌وینه‌وه‌، بەدەستهێنانی پلەی شەشەم ئامانجی ئێمەیە، هیوادارین بتوانین ئه‌و كاره‌بكه‌ین

سەبارەت بە گەڕانەوەی ریس جەیمس بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی گوتی، پاڵمەر گوتی: هەمووان دەزانن کە چەندە کارامەیە و لێهاتووه‌، گەڕانەوەی زیادکردنێکی گەورەیە بۆ تیپه‌كه‌مان و  هیوادارین خۆی بپارێزت و یارمەتیمان بدات.

پاڵمەر سه‌باره‌ت به‌ ئاستی خۆی له‌م وه‌رزه‌ گوتی، هاتووم بۆ یاری تۆپی پێ هەوڵدەدەم چێژ لەوە وەربگرم، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌موو شتێك پێشكه‌ش بكه‌م و بەردەوامیش ده‌بم لە ئه‌نجامدانی كاری قورس.

سەبارەت بە ئەگەری بانگهێشتكردنی بۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی  ئینگلتەرا  بۆ بەشداریكردن له‌ یۆرۆ، ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی چێلسی گوتی، روونە کە من دەمەوێت بانگهێشت بكرێم، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشت بكرێم له‌ یۆرۆدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌م ببینرێم.

بابەتی زیاتر

Back to top button