ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی پێشوازی لە فرۆشتنی ئەستێرەیەكی دەكات

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پێشوازی لە فرۆشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەكەی دەكات.

گرێبەستەكەی لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا پێشوازی لە رۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی دەكات.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتیشدا هاتووە، ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە وادەیەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە دادەنێن، بۆ رێككەوتن لەسەر ئەگەری رۆیشتنی لە مێركاتۆی داهاتوودا.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، دەستەی كارگێڕی بارسێلۆنا ناوی لیڤاندۆڤسكی لە لیستی ئەو یاریزانانەدا دادەنێت كە یانەكە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەستبەرداریان دەبێت، بەهۆی دابەزینی ئاستی و زیادبوونی موچەكەی لە وەرزی داهاتوودا.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە سەردانی بارسێلۆنا بكات و لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەكە و دیكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی دەربارەی بارودۆخی یاریزانەكە كۆببێتەوە.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2022 لیڤاندۆڤسكی بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لەم وەرزەدا هێرشبەرە پۆڵەندیەكە بەشداری لە 45 یاریدا كردووە و توانیویەتی 24 گۆڵ بكات و 9 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button