یاریگا –
وردە وردە چاوەڕوانییەکان کۆتاییان دێت و هاندەر و هەوادارانی ریاڵ مەدرید ئەو هەواڵی مانەوە یاخود رۆیشتنی یەکجارەکی لوکا مۆدریچیان پێدەگات.
مۆدریچ ئەم هاوینەی دێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ بەسەردەچێت دوای مانەوەی بۆ 12 ساڵ لەگەڵ شاهانەکان.
لە زاری بریکاری ناوبراوەوە کە لێدوانی بۆ پێگەی کووورەی وەرزشی داوە، هیچ دڵنیاییەکی نوێ نەخراوەتەوە روو. لێمیچ لە لێدوانەکەیدا لەبارەی ئەفسانە کرواتیەکە و بابەتی گرێبەستەکەی وتی
تا ئێستا هیچ شتێک لەبارەی داهاتووی لوکا لە ریاڵ مەدرید بڕیاری لەسەر نەدراوە. بەڵام هەفتەی داهاتوو ئەم بابەتە ڕوون دەبێتەوە. مەدرید هەر شوێنی لوکا دەبێت، بۆیە پێکەوە بڕیار دەدەین کە باشترین چارەسەر چییە.
کۆتا جار گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرەنگی نوێکردبێتەوە، هاوینی رابردوو کە بۆ ماوەی یەک ساڵ بوو. واتا حوزەیرانی ئەم ساڵ کۆتایی دێت.
🎩 Todavía nos queda MAESTRO para rato…@lukamodric10 | #Modrić2024 pic.twitter.com/kIzZyBCs84
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 26, 2023
ناوبراو مانگی نۆی ئەم ساڵ تەمەنی دەبێتە 39 ساڵ. لەو ماوەیەی لەگەڵ شاهانەکان بوو، رەگەزێکی هەرە سەرەکی بوو لە چنینەوەی نازناوە جۆراوجۆرەکان. هاوشانی مارسێلۆ بە 25 نازناو خاوەنی زۆرترین نازناوە لەگەڵ ریاڵ. لەوانە پێنج چامپیۆنزلیگ، چوار خولی ئیسپانی، دوو جامی شا، پێنج سوپەری ئیسپانی، چوار سوپەری ئەوروپی وپێنج جامی جیهانی یانەکان.
هەفتەی رابردوویش بەرانبەر بایەرن میونخ چەند ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند کاتێک توانیان لەسەر حیسابی باڤارییەکان خۆیان بگەیەننە فیناڵی پاڵەوانێتیەکە.