ئۆڵێمپیادی پاریسئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ماکرۆن داوایەکی بەپەلە لە ریال مەدرید دەکات

''هیوام بە ریال مەدریدە''

Yariga App

یاریگا –

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا جارێکی دیکە داوا لە ریال مەدرید دەکات، رێگە بە بەشداریکردنی کیلیان ئێمباپێ لە ئۆڵێمپیادی پاریس بدات.

ماکرۆن ڤیدیۆییەکی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت

هیوام بە ریال مەدریدە رێگە بە بەشداری کیلیان لە یارییەکانی ئۆڵێمپی بدات، تاوەکو لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشداری بکات.

شەوی رابردوو، ئێمباپێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان کرد، بەبێ ئەوەی وێستگەی داهاتووی دەستنیشان بکات.

پێشتر ریال مەدرید باسی لە ئەگەری بەشدارییەکانی یاریزانانی لە ئۆڵێمپیاد کرد و رەتیکردەوە، لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکانیان رێگە بە بەشداری یاریزانان بدات، بە تایبەت ئۆڵێمپیاد لە ژێر چەتری فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێدا نییە.

هەفتەی رابردوو، یاریزانی تەمەن 25 ساڵان و کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا رەتیکردەوە ئێستا زۆر بیر لە یارییەکانی ئۆڵێمپی بکاتەوە.

ئێمباپێ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یۆرۆی 2024 کە بڕیارە 14ی مانگی داهاتوو لە ئەڵمانیا دەکات.

رکابەرییەکانی تۆپی پێی ئۆڵێمپیاد لە 24ی یۆلیۆ/تەمووزی دەستپێدەکات و تاوەکو 9ی ئۆگەست/ئاب بەردەوام دەبێت.

هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فەرەنسا شان بەشانی هەڵبژاردەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیوزیلاند و هەڵبژاردەیەکی دیکە کە تاوەکو ئێستا دیارینەکراوە، بەشداری ئۆڵێمپیاد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button