ئینگلتەراگرنگترین

ژمارەکان دەیسلەمێنن “پارە” هەموو شتێک نییە لە پشت نازناوەکانی گواردیۆلاوە

Yariga App

یاریگا –

وەک تەنها تیمەکەی پێپ گواردیۆلا دەسبڵاوترین بێ لە رووی خەرجی لە گواستنەوەی یاریزاناندا، زۆر جار زۆرترین توانجەکان روو لە ئەوە بۆ هەر دەستکەوتێک دەیباتەوە. بەوەی گوایە هێزی “پارە و داراییە” نازناوەکان بۆ پێپ مسۆگەر دەکەن بەتایبەت لەچاو یانەکانی دیکەی ئینگلتەرا.

نوێترین ڕاپۆرت بڕی ئەو پارانەی یانە جیاوازەکان خەرجیان کردووە لەوەتە هاتنی یۆرگن کڵۆپ بۆ لیڤەرپوول لە ئۆکتۆبەری 2015، روون دەکاتەوە و پەردە لەسەر زۆر ڕاستی هەڵدەماڵێت. کڵۆپی وەک نزیکترین رکابەری هێناوەتەوە لە رووی ژمارەی نازناوەوە

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئینگلیزی بە وردی و بە خستنە رووی بڕی خەرجی یانەکانی پرێمەرلیگ و نازناوەکانیان لەوەتەی هاتنی راههێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ ڕێدز، ئاهێک بە بەر گواردیۆلادا دەدات و ئەویش لە نوێترین لێدوانیدا لە دژی رەخنەگرانی بەکاری دەهێنێت.

بۆ وەبیرهێنانەوەی خوێنەر: یۆرگن کڵۆپ لە 8ی مانگی 10ی 2015 بوو بە راهێنەری لیڤەرپووڵ. گواردیۆلا لە 1ی ماگی دووی ساڵی 2016 وەک راهێنەری سیتی دەستنیشانکرا. واتا کەمتر لە چوار مانگیان نێوان بووە لە کارکردن لە پرێمەرلیگ.

بەگوێرەی داتاکانی دەیلی مەیڵ کە بۆ شەش پڕ خەرجیترین یانەکەی پرێمەرلیگ کردوویەتی، ژمارەکان بەم جۆرەن:

چێڵسی:

بڕی خەرجی: یەک ملیار پاوەند

ژمارەی نازناو: 6 نازناو (دیارترینیان یەک پرێمەرلیگ وەرزی 2015/16 ، یەک چامپیۆنزلیگ وەرزی 2020/2021)

مانچێستەر یونایتد:

بڕی خەرجی: یەک ملیار پاوەند

ژمارەی نازناو: 4 نازناو (بەبێ پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ)

ئارسیناڵ:

بڕی خەرجی: 702 ملیۆن پاوەند

ژمارەی نازناو: تەنها 2 نازناو (بەبێ پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ)

مان سیتی:

بڕی خەرجی: 630 ملیۆن پاوەند

ژمارەی نازناو: 15 نازناو (پێنج نازناوی پرێمەرلیگ، یەک نازناوی چامپیۆنزلیگ وەرزی 2022/23)

تۆتنهام:

بڕی خەرجی: 570 ملیۆن

ژمارەی نازناو: سفر نازناو

لیڤەرپووڵ:

بڕی خەرجی: 346 ملیۆن پاوەند

ژمارەی نازناو: 7 نازناو (یەک پرێمەرێگ وەرزی 2019/20 ، یەک چامپیۆنزلیگ 2018/19)

سەرنج: ئەو داتایانە دەریدەخەن کە لەسەر ئاستی شەش یانەکە، مان سیتیەکەی گواردیۆلا چوارەم یانەیە و تەنها لە تۆتنهام و لیڤەرپووڵی زیاتر خەرج کردووە. لە بەرانبەردا هەشت نازناوی زیاتر بردووەتەوە لە نزکترین رکابەری کە یۆرگن کڵۆپە. نۆ نازناو زیاتری لە چێڵسی بردووەتەوە بە هەموو راهێنەرە جیاوازەکانی بلووز بە درێژایی ئەو ماوەیە.

بە بەراورد بە مان یونایتد و ئارسیناڵ و تۆتنهامیش، جیاوازییەکە هێندە زۆرە، نەک هەر لە رووی ژمارەی نازناوەکانیان، بەڵکوو لە رووی گەورەیی و گرنگی نازناوەکانیشەوە بە جۆرێکە، ئەو مافە بە گواردیۆلا دەدات بڵێ “پارە هەموو شتێک نییە لە پشت نازناوەکانمەوە“. هەروەک لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بەم شێوەیە بەرگری لە خۆی کرد و گوتی:

ئێمە لێرەین بۆ بەردەوامیدان بە مان سیتی. هەر بۆیە، لەوەتەی 2016 کە هاتوومەتە ئێرە، وەک لەم دواییانە لە رۆژنامەیەک خوێندمەوە، ئێمە لە ریزبەندی ئەو یانانەی پرێمەرلیگ کە زۆترین پارەیان خەرج کردووە، چوارەمین. لە بەرانبەریشدا سەیری نازناوەکان بکە، نە یەکێک، نە دووان، نە سیان…

دەبێ ئەوەیش یاد بخەینەوە، ئەم وەرزەیش تا ئێستا گواردیۆلا بۆ دوو نازناوی دیکە دەجەنگێت. پریمەرلیگ کە زۆر نزیکن لە بردنەوەی وەک لە ئارسیناڵی رکابەریان، هەروەها جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرانبەر مانچێستەر یونایتد. جا، یان خۆی دەکاتە خاوەنی 17 نازناو، یان لێناگەڕێ گەنەرز بگەنە نازناوی سێیەم  و مان یونایتدیش بە نازناوی پێنجەمیان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button