ئیسپانیا

مۆرینۆ ” کاکا تێكی داوه‌ “وه‌ کاکاش بۆ مۆرینۆ ” ئه‌و زۆر که‌سێكی خراپه‌ “

 کێشه‌کانی نێوان کاکا و مۆرینۆی ڕاهێنه‌ری ریال مه‌درید گه‌یشتۆته‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی ئاست خراپی و به‌ پێی هه‌واڵێكی ئیل پایس، له‌ کۆتا دانیشتنی نێوان هه‌ردوو لادا که‌ به‌ئاماده‌بوونی باوکی کاکا بووه‌ هه‌ردوولا بووه‌ به‌ ده‌ماقاڵه‌یان.

به‌ پێی هه‌واڵه‌کان له‌کۆتا دانیشتنی نێوان جۆس مۆرینۆ و کاکا له‌ بێرنابیۆ، جۆس مۆرینۆ هه‌وڵی داوه که‌ کێشه‌کان قول بکاته‌وه‌ و وه‌ زه‌خت له‌کاکا بکات بۆ ئه‌ویه‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌جی بهێڵێت به‌ڵام کاکا ڕوو به‌ڕووی مۆرینۆ بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ده‌ماقاڵه‌وه و به‌گژ یه‌کدا چوون.

له‌ کاتی دانیشتنه‌که‌دا مۆرینۆ به کاکا و باوکی ووتوه‌ ئێوه‌ بیر له‌ داهاتووی خۆتان ناکانه‌وه‌ دیاره‌ تۆ ناته‌وێت وه‌کو یاریزانێکی پرۆفیشناڵ بژیت وه‌ به‌باوکی کاکای ووته‌وه‌ که‌وا کوره‌که‌ت پڕۆژه‌کانی منی ڕاگرتووه‌.

باوکی کاکاش به‌تووندی وه‌ڵامی مۆرینۆی داوه‌ته‌وه‌ و پێی ووته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت کوڕه‌که‌م ریال مه‌جی بهێڵێت ئه‌وا چی له‌ لاتانه‌ بیده‌نێ ئه‌وسا ئه‌ویش یانه‌که‌ به‌جی ده‌هڵێت.

به‌ پێی هه‌واڵه‌کان کاکا که‌ که‌سێكی زۆر له‌سه‌ر خۆ و به‌ڕێزه‌ چی تر نه‌یتوانیه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر مۆرینۆدا خۆی ڕابگرێت و له‌ لێدوانێكیدا مۆرینۆی به‌ که‌سێكی زۆر خراپ ناوبردووه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ له‌ سێ یاری کۆتایی یانه‌که‌دا مۆرینۆ کاکای بۆ دوو یاری بانگهێشت نه‌کردووه‌ و له‌ یاریه‌کیشدا وه‌کو یه‌ده‌ك له‌سه‌ر کورسی دایناوه‌ پێده‌چێت ئه‌مه‌ش زه‌ختێکی تری مۆرینۆ بێت بۆئه‌وه‌ی کاکا له‌ یانه‌که‌ دووربخاته‌وه‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close