یاریگا –
نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە ئیتاڵیا رووداوێکی نەخوازراوی تووش هات کاتێک بۆ واژۆکردن بۆ هەوادارەکانی وەستا لە ڕارەوی چوونە ژوورەوە.
لە یەکەم یاریی خۆیدا لە پاڵەوانێتی رۆما ماستەرز بۆ یارییەکانی تێنس، یاریزانە سڕبیەکە توانی بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە کۆرتین مۆتییەی فەرەنسی بباتەوە.
لە ساتی چوونە ژوورەوەی بۆ شوێنی جلگۆڕین، لە کاتی واژۆ و سڵاوکردن بۆ هەوادارانی، بوتڵێکی ئاو کە دەگوترێت ئەلەمنیۆم بووە، لە جانتای هاندەرێک دەکەوێتە خوارەوە و بەر سەری جۆکۆڤیچ دەکەوێت.
دیمەنەکە:
ئەوە دەبێتە هۆی بەربوونەوەی تێنسزانە سڕبیەکە و 20-30 چرکە لە زەویدا دەیهێڵێتەوە تا دواجار تیمێک دەیگەیەننە ژوورەوە و چارەسەری بۆ دەکەن.
دواتر خۆیشی لە پێگەت ئێکس سەلامەتی خۆی جەخت لێکردەوە و نووسی:
سووپاسی نامەی پر خەمخۆرییتان دەکەم. ئەوە ڕووداوێک بوو، من ئێستا باشم و لە هۆتێلەکە پشوو دەدەم و کیسەیەک بەفرم بە سەرەوەیە. رۆژی یەکشەممە دەتانبینمەوە.
Thank you for the messages of concern. This was an accident and I am fine resting at the hotel with an ice pack. See you all on Sunday. #IBI24
— Novak Djokovic (@DjokerNole) May 10, 2024
نۆڤاک ئێستا پلەی لە یەکەمی ریزبەندی تێنسزانانە لەسەر ئاستی جیهان.