ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ هەوڵدەدات پلانەکانی بارسێڵۆنا لەناوببات

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخی راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد هەوڵدەدات به‌ گواستنه‌وه‌ی دی یۆنگ پلانەکانی بارسیڵۆنا لەناوببات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی روونیکردۆته‌وه‌، هەرچەندە داهاتووی تێن هاخ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گەرەنتی نییە، بەڵام ده‌جه‌نگێت بۆ ئەوەی فرێنکی دی یۆنگ له‌ بارسێلۆناوه‌ بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی، پلانه‌كانی بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی داهاتوو تێكبدات.

باس لەوەش کراوە، تێن هاخ پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ دی یۆنگ هەیە، بەو پێیەی لە ئەیاکس ئەمستردام پێکەوە کاریان کردووە، هاوینی رابردووش هەوڵیداوە پەیوەندی بە دی یۆنگەوە بکات، بەڵام هەوڵەکان شکستیان هێنا.

دی یۆنگ لەم دواییانەدا ئۆفەرێکی لەلایەن كارگێری یانەكه‌ی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێگەیشتبوو، لەگەڵ دەستکاریکردنی مووچەکەی، بەڵام ئەستێرە هۆڵەندییەکە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

كارگێری بارسا ترسی هه‌یه‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌ی دی یۆنگ دوابخات ، یاریزانه‌كه‌ی له‌ده‌ست بچێت، بەو پێیەی گرێبەستی ئێستای لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بەهای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی سالێك پێشكۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button