ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا هۆکاری سەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا دەکات

''یاریزانێکی پێشووی یانە لەندەنییەکە هۆکاری سەرەکییە''

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ بۆ یەکەمجار هۆکاری سەرکەوتنەکانی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە ئاشکرا دەکات.

ئارتێتا لە ساڵی 2019 بووە راهێنەری گەنەرز و لەو ساتەوە دووجار رکابەری توندی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ کردووە. هەرچەندە دەستپێکی ئارتێتا لە لەندەن ئاسان نەبوو، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە پێی وایە، ئیدو گاسپەر، بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ، پاڵنەری سەرەکی گەیشتنی بووە بە سەرکەوتنەکان.

ئارتێتا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی ESPN دەڵێت

لەو ساتەوەی ئیدو-یان هێنا، سەرکەوتنێی زۆر باش بوو، چونکە ئیدو وەک یاریزان زۆر سەرکەوتوو بوو لەگەڵ ئارسیناڵ و زۆر باش لە کەلتوور و دیدگای یانەکە تێدەگات. ئیدو ژیانی گۆڕیم، چونکە متمانەیەکی تەواوی بە من هەبوو و بەردەوام هانی دەدام، لە یانەیەکی وا گەورە و لە ساتی وا سەختدا، دەبێ کەسایەتییەکی زۆر بەهێز هەبێت، تاوەکو ئەم کارانە بکەیت.

ئێستا ئارتێتا سەرکردایەتی گەنەرز بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ دەکات و یەک خاڵ لە پێشەوەی مانچێستەر سیتیدا دێت کە یارییەکی کەمتری کردووە. هاندەرانی ئارسیناڵ هیواخوازن تۆتنهامی رکابەری سەرسەختییان، لە سیتی ببەنەوە و ببنە هۆکارێک بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ.

سبەی ئارسیناڵ لە ئۆڵدترافۆرد دەبێتە میوانی مانچێستەر یونایتد و ئەمڕۆش مان سیتی لە کڕاڤن کوتەیج رووبەڕووی فولهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button