یاریگا –
كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات بەشێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی یانەكەی لە كۆتایی وەرز راگەیاند.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت.
لە ڤیدیۆی ماڵئاواییكردنیدا ئێمباپێ ناوی یانەی داهاتووی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام زۆربەی سەڕچاوە باوەڕپێكراوەكان ئاشكرایانكردووە یاریزانەكە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.
كاروانی وەرزشی كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان:
لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2018 كیلیان ئێمباپێ لە مۆناكۆی فەڕەنسیەوە بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.
ئێمباپێ لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان چەندین دەستكەوتی بەدەستهێنا و بوو بە جێگای سەرنجی زۆربەی یانەكانی ئەوروپا.
گۆڵكارە فەڕەنسیەكە لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا 306 یاری بە درێسی پاریس سانجێرمانەوە كردووە و توانیویەتی 255 گۆڵ بكات و 108 گۆڵیش درووست بكات.
لەو ماوەیەدا 14 نازناوی بە كۆمەڵ و 8 نازناوی تاكەكەسی بەدەستهێنا لە نێویاندا 6 نازناوی لیگ وەن، 3 نازناوی جامی فەڕەنسا، 3 نازناوی سوپەری فەڕەنسا، دوو نازناوی جامی یەكێتیی فەڕەنسا.
نازناوەكانی كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان:
نازناوەكان | ژمارەی بەدەستهێنانی |
خولی فەڕەنسا | 6 جار |
جامی فەڕەنسا | 3 جار |
جامی سوپەری فەڕەنسا | 3 جار |
جامی یەكێتیی فەڕەنسا | 2 جار |
گۆڵكاری خولی فەڕەنسی | 5 جار |
گۆڵكاری جامی فەڕەنسا | 2 جار |
باشترین یاریزانی خولی فەڕەنسی | 1 جار |