ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی دیاریكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەكەی دیاریكرد.

شەوی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی كیلیان ئێمباپێ رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

ڤیدیۆ: پەیامی ماڵئاوایی کیلیان ئێمباپێ بە ژێرنوسکراوی کوردی

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی فوت مێركاتۆ پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی دیاریكردووە و لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دەیگوازێتەوە یانەكەی.

سەرچاوە فەڕەنسیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای رۆیشتنی كیلیان ئێمباپێ خڤیچا کڤاراتسخێلیا ئامانجی یەكەمی پاریس سانجێرمانە.

گرێبەستەكەی كڤارا لەگەڵ ناپۆلی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

كڤارا بە درێسی ناپۆلی

ئەستێرە جۆرجییەكە لەم وەرزەی سێریا ئەی بەشداری لە 31 یاری كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button