ئه‌ڵمانیائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەگەر ریال مەدرید ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بۆڕووسیا دۆرتمۆند چەند پارە بەدەست دەهێنێت؟

Yariga App

یاریگا –

ئەگەر ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە بۆڕووسیا دۆرتمۆند بباتەوە، بەهۆی گرێبەستی بێڵینگهام هێشتا یانە ئەڵمانییەکە بڕێک پارە بەدەست دەهێنێت.

پاتریک بێرگەر رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئەگەر ریال مەدرید ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی کۆتایی لە بۆڕووسیا دۆرتمۆند بباتەوە، ئەوا بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی جود بێڵینگهام کە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە کرد، دۆرتمۆند پێنج ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت.

بێڵێنگهام کە هاوینی رابردوو بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتمۆندەوە روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید، رۆژی 1ـی یۆنیۆ/حوزەیران لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی یانەکەی پێشووی دەبێتەوە و ئەگەر ریال یارییەکە بباتەوە بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی دەبێت ریال پێنج ملیۆن یۆرۆ بە دۆرتمۆند بدات.

بەگوێرەی پاداشتە داراییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، ئەو یانەیەی دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ 20 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت و ئەو یانەیەی پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت 15.5 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت، بەمەش دۆرتمۆند ئەگەر پلەی دووەم بباتەوە بەهۆی پاداشتە داراییەکەی گرێبەستی بێڵینگهام 20.5 ملیۆن یۆرۆی دەست دەکەوێت و داهاتە داراییەکەی زیاتر دەبێت لەوەی ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button