ئینگلتەراگرنگترین

باشترینەکانی مانگی نیسان دیاریکران

باشترینەکانی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی، پرێمەرلیگ باشترین یاریزان و راهێنەری مانگی نیسانی خولەکەی دیاریکرد.

کۆڵ پاڵمەری ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی لەندەنی، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی نیسانی خولەکەی بەدەستهێنا.

لەدوای ئێدین هازاردی بەلجیکی لە ساڵی 2018، پاڵمەر بوو بە یەکەم یاریزانی چێڵسی، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ لە پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت.

هەروەها شۆن دایشی ئینگلیزی و راهێنەری یانەی ئێڤەرتن، خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی نیسانی خولەکەی بەدەستهێنا.

راهێنەرە ئینگلیزییەکە توانی لەم مانگە مانەوەی ئێڤەرتن لە پرێمەرلیگ مسۆگەر بکات، سەرەڕای ئەوەی یانەکە بەهۆی پێشێلکردنی یاسای دارایی خاوێن 8 خاڵی لێ کەمکراوەتەوە.

هەروەها گۆڵەکەی کۆڵ پاڵمەر بەرامبەر ئێڤەرتن بە جوانترین گۆڵی مانگی نیسان دیاریکرا و ئەستێرە لاوەکەی بلوز دووەم خەڵاتی لەم مانگە بەدەستهێنا.

پاڵمەر لە مانگی نیسان ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد، تەنیا لە پرێمەرلیگ 7 گۆڵی بۆ یانەکەی کرد و یەک گۆڵیشی درووستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button